له‌م ناوچانه‌ی هه‌رێم به‌فر باریوه‌

له‌م ناوچانه‌ی هه‌رێم به‌فر باریوه‌
له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ به‌فربارین له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌و ته‌نها له‌ حاجی ئۆمه‌ران بڕی 10 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌دا شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فربارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ به‌فربارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌.

وتیشی: "حاجی ئۆمه‌ران 10 سانتیمه‌تر به‌فری لێ باریوه‌، هه‌روه‌ك له‌ دهۆك، كانی ماسی، ئامێدی، شێروان مه‌زن له‌ هه‌ولێر، چیای كۆڕه‌ك، چیای سه‌فین، پیرمام و زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌فری لێ باریوه‌".

فازڵ ئیبراهیم وتیشی: "له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8ی كانوونی دووه‌می 2015، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زن










خه‌ندان
Top