له‌م ناوچانه‌ی هه‌رێم به‌فر باریوه
فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌شه‌وی رابردووه‌وه به‌فربارین له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه.
وتیشی: "حاجی ئۆمه‌ران 10 سانتیمه‌تر به‌فری لێ باریوه، هه‌روه‌ك له دهۆك، كانی ماسی، ئامێدی، شێروان مه‌زن له هه‌ولێر، چیای كۆڕه‌ك، چیای سه‌فین، پیرمام و زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌فری لێ باریوه".
فازڵ ئیبراهیم وتیشی: "له رۆژی چوارشه‌ممه 8ی كانوونی دووه‌می 2015، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زن
خه‌ندان
