پێشڕەویەكانی هێزی كوردی لە كۆبانێ بەردەوامە

پێشڕەویەكانی هێزی كوردی لە كۆبانێ بەردەوامە
شێروان ئەسپینداری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە كۆبانێ رای دەگەیەنێت، بۆ جارێكی تر هێزی كورد لەچەند شوێنێكی جیا جیا پێشڕەوی دەكات كە یەكێك لەو شوێنانە بۆ هێزی كوردی شوێنی ستراتیژی و گرنگن.
هەروەها راشیگەیاند، لەباكوری رۆژئاوای كۆبانێ هێزی كورد چۆنەتە ناو گەڕەكی پیشەسازی، ئەو گەڕەكە شوێنێكی بەرزەو بەزۆرینەی كۆبانێ دەڕوانێ و دەكرێ لەوێوە ئامانجەكان دیاری بكەین.
ئەوەشی خستەروو، لەسێ شوێنی دیكەی جیای كۆبانێ هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان پێشڕەویان كردووە، داعش لە چەند شوێنێكدا كۆمەڵێك ئۆتۆمبێل و چەك و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی بەجێهێشتووە.
ئاماژەیبەوەدا، پێشبینی دەكرێ لەرۆژانی داهاتوو پێشڕەوی زۆر زیاتری هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان هەبێ، چونكە بە ئازادكردنی گەڕەكی پیشەسازی، تیرۆریستانی داعش شوێنێكی گرنگ و ستراتیژیان لەدەستداوە.
Top