كه‌ركووك... پێشمه‌رگه بۆردوانى داعشى كرد
سه‌رچاوه‌يه‌ك له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: درنگانێكى شه‌و تيرۆريستانى داعش له سنوورى ته‌للوه‌رد و به‌شير شارۆچكه‌ى داقووق له باشورى كه‌ركووك جموجۆڵيان ده‌ست پيكرد و چه‌ند هاوه‌نێكيان ئاراسته‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه كرد و ويستيان هێرشى له ناكاو بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه. به‌ڵام پێشمه‌رگه زۆر به‌توندى وه‌ڵامى تيرۆريستانى داعشيان دايه‌وه بۆ ماوه‌ى زياتر له كاتژمێرێك له سنورى شاردێی له‌يلانه‌وه داعشیان تۆپباران کرد.
سەرچاوەکە گوتی: تيرۆريستانى داعش دواتر هه‌ڵهاتنه دواو له‌و شه‌ڕشدا هيچ پێشمه‌رگه‌يه‌ك بريندار و شه‌هيد نه‌بووه، به‌ڵام زيانمان زۆر به‌داعش گه‌ياندووه مۆڵگەکانیان ئاگرىان تێبه‌ربووە.
