شاندێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانی میحوه‌رى گوێڕ و مه‌خمووریان كرد
ئه‌مڕۆ شاندێكى حكومه‌تى عێراق كه پێكهاتبوون له وه‌زیرى كشتوكاڵ و پارێزگارى موسڵ و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پیاده‌ى عێراق، سه‌ردانى میحوه‌رى گوێر و مه‌خمورى كرد و له‌لایه‌ن سیروان بارزانى سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى مخمور گوێڕ و ژماره‌یه‌ك له‌پله‌داران و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان پێشوازیان لێكرا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جیادا شانده‌ى میوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسى سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باس له سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دوو رۆژه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كرا، كه توانیان له ماوه‌یه‌كى كورتدا ژماره‌یه‌ك گوندى عه‌ره‌ب نیش كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، دوا به‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه شانده‌كه له نزیكه‌وه ئه‌و تانك و زرێپۆشانه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه له ماوه‌ى رابردوو له‌لایه‌ن گروپى تیرۆرسى داعش بۆمب رێژكرابوون و دواتر له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه.
له‌لایه‌ى خۆشیانه‌وه شاندى میوان، سوپاس و ستایشى حكومه‌تى هه‌رێم و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان كرد، كه له برى هه‌موو دوونیا شه‌رى گه‌وره‌ترین گروپى تیرۆستى ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه، جگه له‌مه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم ده‌رگاى بۆ ئاواره‌كان واڵا كردووه‌و به‌سه‌رجه‌م پێكاهاته‌كانه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى مخمور گوێڕى هێزى پێشمه‌رگه مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى خسته‌روو.
