پزیشكێكی كورد خه‌ڵاتی شاهانه‌ی به‌ریتانیای پێ به‌خشرا
وه‌ك یه‌كێك له باشترین ده‌رمانسازه‌كانی ساڵی 2014 له جیهاندا، كۆمه‌ڵه‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا پزیشكێكی كوردی خه‌ڵات كرد.
د. باوان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، پزیشكێكی ده‌رمانسازی كورده كه پسپۆڕه له كوالیتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له هه‌رێم كوردستان و وه‌ك یه‌كێك له باشترین ده‌رمانسازانی ساڵی 2014، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا دیاریكرا و خه‌ڵاتی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی وه‌رگرت.
له‌ماوه‌ی 200 ساڵی رابردووی مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كۆمه‌ڵه‌كه خه‌ڵاتی خۆی ببه‌خشێته كوردێكی پسپۆڕ له كوالیتی ده‌رمان.
