سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێیان له‌یه‌ك كرد
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌پێویستی زانی هه‌مووان سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن تا وه‌ك گه‌لانی دیكه‌ی دنیا، كوردیش ببێته خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی خۆی.
له وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاد كه له سایه‌تی خوێنی شه‌عیدانی پێشمه‌رگه تیرۆرستان تووشی شكست و پاشه‌كشه هاتوون، داواشیكردووه به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك ده‌ستكه‌وته‌كان و یه‌كڕیزیی نیشتمان بپارێزرێت.
ده‌قی نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی- سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابت و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكەم و سەری رێز‌و نەوازش دادەنوێنم بۆ شەهیدە نەمرەكان، كە خوێن و گیانی خۆیان كردە قوربانی پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، هەروەك هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ پێشمەرگە قارەمانە بریندارەكان دەخوازم و ئاواتەخوازم هاتنی ساڵی تازەی 2015 ساڵی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و رزگاری یەكجاری گەلەكەمان بێ و پێویستە هەموومان سوود لەم دەرفەتە وەربگرین بۆ ئەوەی وەكو سەرجەم گەلانی تری دنیا ببینە خاوەن كیانێكی سەربەخۆی خۆمان و بگەینە بەرهەمی ئەو هەموو خەبات و تێكۆشانەی كە چەندین ساڵە گەلەكەمان خەبات و تێكۆشانی بۆ دەكات.
لە كۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی سەری ساڵی تازەتان لێدەكەم و ئاواتەخوازم ساڵێكی پڕ خێر و بەرەكەت و خۆشی و شادی بێ بۆ گەلەكەمان. كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)
ده‌قی نامه‌كه‌ی، مه‌سعود بارزانی، بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ؛جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان؛
سڵاوێكی گه‌رم...
نامه‌ی پیرۆزبایی به‌ڕێزتان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه گه‌ییشت، زۆر سوپاستان ده‌كه‌م. سوپاس بۆ خودای مه‌زن و له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و خۆڕاگریی گه‌له‌كه‌مان، تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان تووشی شكست و پاشه‌كشه هاتوون. سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه و خۆڕاگریی گه‌له‌كه‌مان وای كردووه هه‌موو جیهان به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری خه‌بات و كۆڵنه‌دانی گه‌لی كوردستان بكات. پێویسته به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك ده‌ستكه‌وته‌كان و یه‌كڕیزیی نیشتیمانی بپارێزین و به دڵنیاییه‌وه ئاسۆیه‌كی ڕووناك چاوه‌ڕوانی گه‌لی كوردستان ده‌كات و به ئاواته‌كانی ده‌گات.
ئینشائه‌ڵڵا ساڵی تازه ساڵی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ده‌بێت بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌موو گه‌لانی جیهان.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
1-1-2015
