له رووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كه‌س برینداربوون
له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- سلێمانی رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س برینداربوون كه برینه‌كانیان سه‌خته.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار به خه‌ندانی راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- سلێمانی له نزیك گوندی تازه‌دێ، ئۆتۆمبێلێك له جۆری پیكاب نیسان وه‌رگه‌ڕا.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له‌و رووداوه‌دا پێنج سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوون كه برینه‌كانیان سه‌خته".
وتیشی: "برینداره‌كان ژن و منداڵێك و سێ پیاون و دانیشتووی گوندی حه‌سه‌ن محهن".
