سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی ساڵی نوێ له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كات
جۆرج ده‌بلیو بۆشی سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و نامه‌یه‌دا پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ و ده‌ستپێكی ساڵێكی پڕ به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌لی كورد و كۆتاییهاتنی ناخۆشی و نه‌هه‌ماتیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌خوازێت، هه‌روه‌ها له‌و بروسكه‌یه‌دا جۆرج ده‌بلیو بۆش سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواستووه ساڵی نوێ ساڵی كۆتاییهاتنی ناخۆشی و نه‌هه‌مانه‌تی گه‌لانی دنیا بێت و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خواستووه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیدا.
