"رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌غداو هه‌رێم كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهبهنێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2015، رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ده‌بێت هه‌ردوولا پێوه‌ی پابه‌ندبن.
دڵشاد شه‌عبان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به خه‌ندانی راگه‌یاند: قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم كه ره‌وانه كردنی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو له‌لایه‌ن هه‌رێم و ناردنی بڕی ملیۆن دیناربوو مانگانه له لایه‌ن به‌غداوه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی: "قۆناغی دووه‌م سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بوو بۆ به‌غدا كه تیایدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگهانی كوردستان و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی بۆریه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌نارده بكات، به‌غداش سه‌دا 17ی بودجه‌ی هه‌رێم بدات".
راشیگه‌یاند: له رێككه‌وتنه‌كه‌دا 1-1-2015 دانرابوو كه ئه‌مڕۆ ده‌كات، بۆیه ده‌بێت ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕه نه‌وته له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌نارده كرابێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی خۆی وه‌ربگرێت له حكومه‌تی به‌غداو دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆتایی بێت.
خةندان
