عەبادی دەستیكرد بە ئامادەكردنی رەشنووسی پرۆژەیاسایەكی گرنگ

عەبادی دەستیكرد بە ئامادەكردنی رەشنووسی پرۆژەیاسایەكی گرنگ
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستیكردووە بەئامادەكردنی رەشنووسێك بۆ یاسای نەوت و غاز لەِێگەی گەورە راوێژكارانی خۆیەوە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بەخەندانی راگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عیراق (سامر غەزبان)ی سەرۆكی راوێژكارانی راسپاردووە بۆ ئامادەكردنی ئەو رەشنووسە.

وتیشی: "وەزیری پێشووی نەوتی عیراقیش بەهەمان شێوە لەو لیژنەیەدایە كە راسپێردراون بۆ ئامادەكردنی پێشنووسی پرۆژەیاساكە تا لەماوەیەكی كورتدا بدرێتە ئەنجومەنی وەزیران و رەوانەی پەرلەمان بكرێت".

عاسم جیهاد راشیگەیاند: كە عەبادی وەرگرتنی رای هەرێمی كوردستان و ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەمدێنن، داوەتە دەست لیژنەكە و سەرپشكی كردوو



خةندان
Top