لێدوانێك لەوتەبێژی فەرمی حكومەتەوە

لێدوانێك لەوتەبێژی فەرمی حكومەتەوە
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەماڵپەڕی فەرمی حكومەتی راگەیاند:

بەوپێیەی رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر موحەمەد(د.خ) دەكەوێتە رۆژی شەممە 2015/1/3 كە لەخۆیدا پشووە، بڕیاردرا رۆژی یەكشەممە 2015/1/4 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ببێتە پشووی فەرمی، جگە لە وەزارەتەكانی پەروەردە وخوێندنی باڵا كە بەپێی بەرنامە وخشتەی خۆیان پشوەكانیان دیاریكردووە.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین وهیواخوازین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتی وئارامی وپتەوبوونی پەیوەندی برایەتی ودۆستایەتی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان وعیراق وهەموو گەلانی جیهان.
Top