پێشمەرگە 4 چەکداری داعشی بەدیل گرت

 پێشمەرگە 4 چەکداری داعشی بەدیل گرت
هێزەکانی پێشمەرگە نیوەڕۆی ئەمڕۆ 31ی کانوونی یەکەمی 2014، چوار چەکداری داعشی لە گەڕاوی گوندی سارتکە بەدیل گرت.

ئەسعەد قادر کوشافی، جێگری ئەفسەری هەواڵگری لە فەوجی 4 ی سەر بە لیوای 10، بە رووداوی راگەیاند: "ئەو 4 چەکدارەی داعشمان لە گەڕاوی گوندی سارتکە بەدیل گرتوون".

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو دیلانەی داعش، گوتی: "هەموویان خەڵکی داقووقن".

بەپێی زانیارییەکان، 20 چەکداری داعش ویستویانە لە زێی بچووک بپەڕنەوە و هەڵبێن، بەڵام پێشمەرگە توانیویەتی چواریان دەستگیربکات.









رووداو
Top