وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان 470 شەهیدیان تۆمار كردوە
هەرچەندە كاری لیژنەكان بەهۆی ئاڵوگۆری كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی رابردوو كەمێك دواكەوت لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لیژنانە بەجدی دەست بەكار بوون و بەردەوامیان بەكارەكانیان دا.
ئارام عەدنان سەرۆكی لیژنەی تۆماری نوێ رایگەیاند لە شەش مانگی رابردوودا لیژنەكەمان 470 دۆسیەی تۆماری نوێی تەواو كردوە، دوای تەواو كردنی فەرمانیان بۆ دەرچووە و وەكو شەهید بە هەر سێ جۆرەكەی سەنگەر و جینوساید و هاوڵاتی تۆمار كراون، 179 دۆسیەی سنوری پارێزگای هەولێر و 39 دهوك و 252 سلیمانی.
ئارام عەدنان ئەوەشی روون كردەوە كە 206 دۆسیە دوای لێكوڵینەوە بۆمان دەركەوتووە كەم و كوری تێدا بووە بۆیە ئاراستەی بەرێوەبەرایەتیەكان كراوەتەوە تاكو تەواو بكرێت و بدرێتەوە لیژنە تاكو تۆمار بكرێن.
