ژنە ئاوارەكان لە كوردستان دەبنە خاوەن پێشەی خۆیان

ژنە ئاوارەكان لە كوردستان دەبنە خاوەن پێشەی خۆیان
سەنتەری رۆشنبیری رواندز و رێكخراوی ژیانی تەندروستی بە هاوكاری رێكخراوی UN، لە قەزای رواندز ناوەندێكی هۆشیاری و پێگەیاند بۆ ژنان و كچانی ئاوارەی ئەو سنورە دەكاتەوە.

بەرپرسی سەنتەری رۆشنبیری رەواندز بەختیار سەباح بە ماڵپەری گوڵانی راگەیاند" ئەم پرۆژەیە جۆرێكە لە پرۆژە درێژخاینەكان بۆ ژنان و كچانی ئاوارەكانی هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، ئەم ناوەندە لە پێشوازی ئافرەتە ئاوارەكان دەكات بۆ هەموو كێشە و گرفتیكی تەندروستی و دەروونی یاخود كێشەی كۆمەڵایەتی" بەختیار سەباح ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو ناوەندە هەستاوە بە كردوەی خولێكی فێركردنی دوورمان بۆ 60 ئافرەتی ئاوارە، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی پیشەی دەستی خۆیان و هەر چۆنێك بێت كەمێك لە كەموكوری ژیانیان چارەسەربكەن" هەروەها رایگەیاند دوای ئەو خولانە هەڵدەستین بەكردنەوەی خولی كۆمپیتەر و زمانی كوردی.



سانە سلێمان عساف

Top