سلێمانی‌: دوو كه‌س به‌ 30 هه‌زار دۆلاری‌ ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

سلێمانی‌: دوو كه‌س به‌ 30 هه‌زار دۆلاری‌ ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن
هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی دوو كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕی 30 هه‌زار دۆلاری ساخته‌یان پێ بوه‌و ویستوویانه‌ ساغی بكه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد و دانانی‌ پلانێكی تۆكمه‌، له‌ رۆژی‌ 23-12-2014، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئاسایشی و به‌ پێی ماده‌ی‌ 221 له‌ یاسای سزادان، توانرا دووكه‌س به‌ناوه‌كانی‌ (ر، م، ق ) كورد و (ر، ح، ش) عه‌ره‌ب ده‌ستگیربكه‌ن.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا بڕی 30 هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ ساخته‌یان له‌ جۆری 100 دۆلاری له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی پێگیراوه‌، كه‌ به‌نیاز بوون ساغی‌ بكه‌نه‌وه‌ پێش مامه‌ڵه‌ كردن توانرا ده‌ستگیربكرێن و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌.









خه‌ندان
Top