دەیان لاشەی تیرۆریستانی داعش دەكەوێتە دەست هێزی پێشمەرگە

دەیان لاشەی تیرۆریستانی داعش دەكەوێتە دەست هێزی پێشمەرگە
شێروان ئەسپینداری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێ رای دەگەیەنێت، تا دێ پێشڕەویەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و شەڕڤانان لەكۆبانێ درێژەی هەیە، وێرای ئازادكردنی چەند كۆڵانێك، دەیان لاشەی تیرۆریستانیش بەجێماوە.
راشیگەیاند، شەوی رابردوو بۆ جارێكی تر رووبەربونەوە لەنێوان هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش رووداوە، لەرۆژئاوای شارەكە لە چەند شوێنێكدا داعش پاشەكشێی پێ كراوە.
ئەوەشی خستەروو، دوو تا سێ كۆڵانی دیكە لەدەست تیرۆریستان دەرهێنراوەو ئێستە لە دەست هێزی كوردی هەیە، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بەوەی داعش هەمیشە لە پاشەكشێ دابووە، چونكە ماوەی دوو مانگە لە هیچ شوێنێك پێشڕەوی نەكردووە.
ئاماژەیبەوەشدا، هەر لەو رووبەربونەوانە داعش دەیان لاشەی لێ بەجێماوەو كەوتۆتە دەست هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان، هاوكات كۆمەڵێك كەلوپەل و چەك و تەقەمەنی داعش كەوتۆتە دەست هێزی كوردی.

Top