چوار كرێكار بوونە قوربانی

چوار كرێكار بوونە قوربانی
عومەر برایم بەڕێوەبەری گشتی رێكاوبانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، لەكاتی كاركردندا چوار كرێكاری كورد لە پرۆژەی تۆنێلی پیرمام دەبنە قوربانی.
ئاماژەیبەوەشدا، لەكاتی كاركردن لەدەرەوەی تۆنێلی پیرمام بەرووی هەولێر، چەند كرێكارێك لەكاتی بەستنی شیشدا بۆ دروستكردنی كۆنكرێتێك لەناكاو كۆمەڵێك شیش بەسەریان بەردەبێتەوەو بەو هۆیەوە قوربانی لێدەكەوێتەوە.
ئاماژەیبەوەشدا، لەو رووداوەدا كە بە هۆی هەڵەی خودی كرێكارەكانەوە بووە سێ كرێكار گیانیان لە دەستداوەو یەكێكی تریش بریندار بووە، كرێكارەكانیش كوردی باكوری كوردستان و تەرمەكانیان رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
Top