چین، كونسلخانهیهكى گشتى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
له دیدارێكدا وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاسگوزارى بۆ ئه‌م پێشوازییه، به‌ڕێز كونسولى گشتیى كۆمارى چینى میللى، ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا باره‌گاى كونسولخانه‌ى گشتیى چین له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكى حكوومى له چینه‌وه ده‌گه‌نه هه‌ولێر و به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسولخانهكهدا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا چین گرنگییه‌كى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، كه هه‌رێمێكى سه‌قامگیر و گه‌شه‌سه‌ندووه و ده‌رفه‌تى گهسهشهندنى زیاتریشى هه‌یه، بۆیه كۆمارى چین خوازیاره به‌شدارى له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكات و په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات، به تایبه‌تیش له بواره‌كانى ژێرخان، ئابوورى، بازرگانى، كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتووریدا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان لێ‌كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى خۆى نیشان دا بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى گشتیى چین له هه‌ولێر و كردنه‌وه‌ى كونسولخانهكهى به‌رز نرخاند و به بڕیارێكى باشى حكوومه‌تى چینى له قه‌ڵه‌م دا، كه به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان كونسلخانهیان هه‌یه. دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چینى میللى ده‌ڕوانێت و گرنگى به پێگه و هێزى چین ده‌دات، بۆیه خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ چین به‌ره‌وپێش ببات.
تاوتوێكردنى دوایین پێشهاته‌كان و باوردۆخى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
