پۆلیسی هەولێر: کێ ئەم سێ منداڵە دەناسێتەوە؟

 پۆلیسی هەولێر: کێ ئەم سێ منداڵە دەناسێتەوە؟
وتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر باس لە دۆزینەوەی سێ منداڵ دەکات لە شاری هەولێر و رایدەگەیەنێت: ئەو سێ منداڵە ئاوارەی رۆژئاوان.
کاروان عەبدول کەریم، وتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، شەوی رابردو سێ منداڵیان دۆزیوەتەوە کە ماڵەکانی خۆیان پێ ناناسرێتەوە و بە وتەی منداڵەکانیش "ئاوارەی رۆژئاوان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سێ منداڵە بە وتەی خۆیان ناویان (خەلیل، مەروان، بیلال)ە.
وتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر داواشدەکات، هەر کەس و لایەنیک زانیاریان لەسەر ئەو سێ منداڵە هەیە لە رێگەی ژمارە تەلەفونی (٠٦٦١٣٤) یان تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیوەندیان پێوە بکەن.









سبەی
Top