وردەكاری ژمارەی قوربانیەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە موسڵ

وردەكاری ژمارەی قوربانیەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە موسڵ
لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لەموسڵ بە هەزاران لە تیرۆریستانی داعش لە ماوەی شەش مانگدا لە موسڵ كوژراون، هاوكات زیاتر لە 800 هاووڵاتی سیڤیڵیش گیانیان لە دەستداوە.
عیسمەت رەجەب بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەوەی لە مانگی حوزیرانی رابردوو داعش موسڵی داگیر كردووە بە هەزاران لە هاووڵاتی بۆتە قوربانی.
هەروەها گوتی، تا ئێستا ئامارەكان ئەوە دەردەخەن كە 6 هەزار و 800 تیرۆریستی داعش كوژراون، لەو ژمارەیەدا بەشێكیان بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان، هەندێكیشیان بە هۆی كێشە ناوەخۆییەكانی خۆیان و ئەوانی دیكەش لەلایەن ئەو گروپانەی كە دژی داعش دێنە كوشتن.
راشیگەیاند: هەر لە ژمارەیەدا 900 هاووڵاتی سڤیڵ كە 110یان كوردن و ژمارەیەك ئافرەتیش لەنێو كوژراوەكاندا هەیە.
Top