سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانى كه‌ركووك: شه‌هيد كردنى مهلاكهى خورماتوو ده‌ستى مليشا شيعه‌كانى تێدايه
مه‌لا ئازاد خورشيد، سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانى كه‌ركووك، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " گومان نيه ده‌ستى مليشيا شيعه‌كانى له پشته‌وه بێت بۆ شه‌هيد كردنى مه‌لا سه‌ڵاح جه‌مال وه‌هاب كه وتار خوێنى پێش نوێژى حوسێن مه‌لا وه‌هاب كه مزگه‌وتى خۆيانه كه له شارۆچكه‌ى خورماتووتیرۆر کرا، به‌تايبه‌تى مليشايي به‌در و عه‌سائيب حه‌ق چونكه له‌و ناوچه‌يه ده‌ستيان ده‌روات ئه‌م مامۆستايه له ناوچه‌يه‌كه كه زياتر شيعه‌كانى تێدايه بۆيه كه شه‌هيد كراوه گومان ده‌كرێت ده‌ستى ميليشيايي تێدايه" .
مه‌لا ئازاد خورشيد، گوتى : "ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى مليشيا هه‌يه‌تى له خورماتوو كه‌س نيه ڕايبگرێت ڕۆژ بهڕۆژيش له زياد بووندايه هه‌ر دوێنى شه‌و له كاتژمێر 10 ماڵى باوكى مه‌لا سيامه‌ند فواد له و شارۆچكه‌يه دراوه‌ته به‌ر ده‌ست ڕێژى گولـله، ئه‌م جۆره كارانهيش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌يه كورده‌كانى ئه‌و شارۆچكه‌يه چاوترسێن بكرێن و ئه‌و ناوچه‌يه به‌جێ بهێڵنکە كوردێكى زۆريش ناوچه‌كه‌يان به‌جێهێشتووه و هاتوونه‌ته كه‌ركووك" .
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد : ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى بۆ نه‌كرێت و سنورێك دانه‌نرێت دواڕۆژى ئه‌م جۆره ته‌قه كردنانه دواڕۆژى خراپ ده‌بێت بۆيه ئێمه چاوه‌ڕوانى ئيداره‌ى خورماتوو ده‌كه‌ين بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى له تيرۆركردنى ئه‌و مه‌لايه له شارۆچكه‌كه‌يان .
