پرۆژه یاسایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ده‌رچووانی كۆلێژی یاسا پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار گۆران ئازاد بڕیارده‌ری لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌خه‌ندانی رایگه‌یاند" پرۆژه یاسایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا، كه وا بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت، وه به گوێره‌ی پرۆژه‌كه سه‌ندیكای پارێزه‌ران په‌یمانگایه‌ك دروست ده‌كات بۆ پێگه‌یاندنی پارێزه‌ران كه مه‌رجه‌كان هه‌مان مه‌رجی یاسای پارێزهرایهتیهو ماوه‌كه‌ی (٤) مانگه بۆ خوێندن. هه‌ر چه‌نده بۆچوونێك هه‌یه (٦) مانگ بێت به‌ڵام، ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ گفتوگۆی لێژنه‌و په‌رله‌مان، وه هه‌موو فراكسیۆنه‌كان كۆدهنگن بۆ چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ند بۆ ئه‌م كێشه‌یه".
پێشكه‌ش كردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه له‌كاتێكدایه كهسهندیكای پارێزه‌ران بڕیاریداوه ده‌رچوانی كۆلیژی یاسا پاش دووساڵ ئیجا مافی كاری پارێزه‌رایه‌تیان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی ده‌رچوانی كۆلیژه‌كانی یاسای لێكه‌وته‌وه‌و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
