317 خوێندكاری ئێزیدی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وەرگیران
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه و ئیمزای د.یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ره، بڕیاریداوه به‌وه‌رگرتنی 317 خوێندكاری ئێزیدی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به خوێندن له‌و به‌ش و كۆلیژ و فاكه‌ڵتی و زانكۆیانه‌ی كه ناویان لێیی هاتووه‌ته‌وه.
وه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكارانه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی خوێندكارانی ئێزیدیه كه ناتوانن له زانكۆكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رده‌وام بن له خوێندنه‌كانیان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌و خوێندكارانه ده‌كات كه ناویان له لیستی هاوپێچدا هاتووه به‌زوترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و به‌ش و كۆلێژ و فاكه‌ڵتی و زانكۆیانه‌ی كه ناویان لێیی هاتووه‌ته‌وه بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان تا له ساڵی نوێی خوێندنی 2014-2015 له كوردستان درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
وه‌رگرتنی 138 خوێندكاری كه‌ركوك و 317 خوێندكاری ئێزیدی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و خوێندكارانهیه كه ناتوانن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست و پارێزگای نه‌ینه‌وا درێژه به‌خوێندن بده‌ن، بۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ژماره خوێندكاره‌ی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت، به‌م پێیه‌ش ئه‌و 450 خوێندكاره ده‌رفه‌تی خوێندنیان له كوردستان بۆ ره‌خساو شانبه‌شانی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان درێژه به‌خوێندنی ئاسایی خۆیان ده‌ده‌ن.
