ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر لەسەرەتای پەلاماری داعش بۆ سەر كوردستان و گرتنەبەری ستراتیژیی بەرگری و پاشان ستراتیژیی پەلاماردان بۆ سەر تیرۆریستان لە گشت میحوەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەدا بەڕێز وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری پلانەكانە. ڕۆژانە و سات بە سات لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدایە و زۆر سەركەوتووانە كاروباری وەزارەت و ئەركی پاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوە دەبات.
نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24ـی 12ـی 2014
