زەعیم عەلی: بەمزوانە تەواوی شەنگاڵ لە تیرۆریستانی داعش پاك دەكرێتەوە
زەعیم عەلی هەروەها گوتی، هۆكاری مانەوەی چەند شوێنێكی كەم لەشەنگاڵ بە دەستی داعشەوە پەیوەندی بە پلانی سەربازی هێزی پێشمەرگەوە هەیە، چونكە دەمانەوێ ئەو بەشە كەمەی لە دەستی داعش دایە كەمترین زیان بدەین، لەبەر ئەوەی داعش هیچ توانایەكی نەماوە، بەڵكو چەند قەناس بە دەستێكی لەسەر چەند شوێنێكی بەرز داناوەو نیشانە لە هێزی پێشمەرگە دەگرن.
راشیگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە هاونیشتمانان دەیانەوێ بگەرێنەوە شوێنەكانی خۆیان، بەڵام ئێمە رێگایان نادەین تا لە سەلامەتیان دڵنیا نەبین، چونكە داعش بەشێك لە خانوو و شوێنە گشتی و رێگاوبانەكانی بۆمب رێژ كردووە.
