پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە شاری هەولێر پۆلیسی گشتی هەولێر رایگەیاند هەردوو تۆمەتبار لەناو پێشانگایەکی لاپتۆپ و مۆبایل دوای هەوڵێکی دزیکردن دەستگیرکراون.
وێنەکانی پۆلیس لە کامێرەکانی چاودێری تۆمارکراون، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە گوتەی پۆلیسی هەولێر ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق. ئەو دوو کەسە دوای دزیکردن هێرشدەکەنە سەر خاوەنی ماڵەکە. بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر باسی لەوە کرد، کە ئەمانە گرووپێکی چوار کەسی بوون کە بەوتاوانانە هەستاون. "دووکەس لەو گرووپە دەستگیرکراون دووانیشیان چوونەتە نێو چەکدارانی داعش".
عەبدولخالق تەلعەت هەروەها گوتیشی "دوو باندی دیکەیان دەسگیر کردووە و ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو باندانە".
رووداو
