پشووی زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یه‌ندرا

پشووی زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یه‌ندرا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی راگه‌یاند كه‌ له‌ 25ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بۆ چواری مانگی داهاتوو ده‌بێت.

فوئاد عه‌لی‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدی ا كه‌ تیایدا هاتووه‌: وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا پابه‌نده‌ به‌پشوه‌ ره‌سمییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دیاركراوه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ رۆژه‌كانی‌ (25/12/2014) و (1/1/2015) بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت.

راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ زانكۆكان به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ خاڵی‌ یه‌كه‌م ته‌نها رۆژه‌كانی‌ (25/12/ 2014) و (1/1/2015) پشوو وه‌رده‌گرن.

له‌باره‌ی مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه‌ وتی: "بۆ مامۆستایان و خوێندكارانیش له‌ زانكۆكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت، زانكۆكان سه‌رپشكن له‌ رێكخستن و دیاریكردنی‌ رۆژه‌كانی‌ پشوو به‌پێیی‌ ساڵنامه‌ی‌ زانكۆیان".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان خوێندكاران له‌ 25ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا چواری مانگی یه‌كی 2015 پشوویان ده‌بێت.








خه‌ندان
Top