پێویستە لەو خاڵەوە دەست پێبكەین كە ژن وەك تاك سەیر بكەین،نەك پاشكۆی پیاو، یان شمەك و كەلوپەل.

پێویستە لەو خاڵەوە دەست پێبكەین كە ژن وەك تاك سەیر بكەین،نەك پاشكۆی پیاو، یان شمەك و كەلوپەل.
لە رپۆرتێكی گۆڤاری گوڵاندا كە خاتوو حەنین غەدار بەشداربوو گوتی: كاتێك داعش سەریهەڵدا چالاكوانە عیلمانییەكان و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسانی رۆژئاوا، پێیانوابوو داعش بەرهەمی دەرەوەیە و هاتۆتە ناوچەكە و گوتارێكی مەزهەبییانەی سوننەی هەیە و سوودی لەو تەنگژە سیاسییە وەرگرتووە كە لە ناوچەكە بوونی هەیە، بەڵام ئەو رەفتارەی ئێستا داعش بەرامبەر ئافرەت دەیكات، بە ناوچەكەی ئێمە نامۆ نییە، جیاوازییەكەی ئەوەیە داعش بە جۆرێكی دیكە مانیفیستۆی كردۆتەوە.
هەروەها خاتوو حەنین گوتی: تیرۆریستانی داعش لەم كۆمەڵگەیەی ئێمە لەدایكبوون، لە قوتابخانەی ئێمە خوێندوویانە و لە مزگەوتەكانی ئێمە نوێژیان كردووە، هەروەها گوێیان لەو گوتارە كۆمەڵایەتییە گرتووە كە كۆمەڵگەی عەرەبی بەرهەمی هێناوە، بۆیە ئەگەر بەڕاستی دەمانەوێت داعش دووبارە نەبێتەوە.

شایانی باسە غەدار گوتی: ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئازادییەكانی ئافرەت لەلایەن هیچ سەركردە و حكومەتێكی عەرەبییەوە رێزی لی نەگیراوە و لەناو هەموو یاسا و دەستوورەكانی وڵاتانی عەرەبی ئافرەت وەك هاووڵاتی پلە دوو مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ، لەوانەیە بەردبارانكردنی ئافرەت لەسەر زینا.

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (1006)
Top