خەلافەتی ئیسلامی داعش ئەو هەموو رەفتارە دڕندانە وەحشیگەرییانەی ئەنجامداوە، كەچی وڵاتانی عەرەبی بە رادەیەك بێدەنگن لەبەرامبەر تاوانەكانی داعش كە بێدەنگیەكەیان كەڕی كردووین.
هەروەها ئەسفەندیار گوتی: كاتێك تیرۆریستانی داعش شوێنەكان دەگرن، ئافرەت لە هەر تەمەنێكدا بێت، دەیگرن و پاشان وەك كۆیلە دەیانفرۆشن و وەك سەبایەش بەكاریاندەهێنن و ناچاریان دەكەن لەگەڵ تیرۆریستان سێكس بكەن، بۆیە ئافرەتان لە هەرتەمەنێكدا بووبن، لەبەردەستی داعش هەتك كراون، ژنە كریستیانەكان و ئێزیدییەكان ناچار كراون ئایینی خۆیان بگۆڕن.
هالە زیاتر گوتی: خەلافەتی ئیسلامی داعش ئەو هەموو رەفتارە دڕندانە و وەحشیگەرییانەی ئەنجامداوە، كەچی وڵاتانی عەرەبی بە رادەیەك بێدەنگن لە بەرامبەر تاوانەكانی داعش كە بێدەنگییەكەیان كەڕی كردووین، بۆیە دەبێت ئەو پرسیارە بكەین كە: ئەو حكومەتە عەرەبییانەی شانازییان بە خۆیانەوە دەكرد، بەوەی كە هێندە ژمارەی ژن لە قوتابخانە و زانكۆ و خوێندنی باڵا دەخوێنن و، هێندە ژمارەیان لە حكومەت بەشدارن و، هێندە ژمارەیان چالاكوانن لە بواری كۆمەڵایەتی، ئەو حكومەتانە هەموویان ئیمزایان لەسەر رێككەوتنە جیهانییەكان بۆ پاراستنی مافی ژن كردووە، ئیمزایان لەسەر مافەكانی مرۆڤ كردووە.
لە كۆتایی قسەكانی ئەسفەندیار گوتی: ئەم بێدەنگییانەی دەوڵەتانی عەرەبی مانای ئەوەیە ئەوان دەیانەوێت جیهان بگێڕنەوە بۆ سەدەی حەوتەمی زایینی و نیمچە دوورگەی عەرەبی، ئەو سەردەمەی كە كچی كۆرپەلەیان زیندەبەچاڵ دەكرد و شەرمیان لە بوونی كچ دەكرد.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (1006)
