به‌فر ده‌بارێت و پله‌ی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێت
فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له شه‌وی رابردووه‌وه هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هاتووه، له هه‌مانكاتیش بارسته هه‌وایه‌كی سارد له توركیاوه رووی له ناوچه‌كه كردوه.
وتیشی: "به‌هۆی شه‌پۆله‌كه‌وه بارانبارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان تۆماركراوه، پێشبینی بارینی به‌فریش ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كان".
فازڵ ئیبراهیم راشیگه‌یاند: به‌هۆی هاتنی بارسته هه‌وا سارده‌كه‌ی توركیاوه، پێشبینی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ئاستی سفر پله‌ی سه‌دی و له هه‌ندێك ناوچه‌ش بۆ ژێر پله‌ی سفری سه‌دی.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌م شه‌پۆلی بارانبارینه تا ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، له به‌یانیه‌وه دۆخی كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێت به‌ڵام بارسته هه‌وا سارده‌كه تا رۆژی هه‌ینی درێژه ده‌كێشێت.
خه‌ندان
