سبەی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دەگاتە هەولێر
رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا رایگەیاند:" سبەی ٢٣/١٢/٢٠١٤ پاولۆ جێنتیلۆنی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".
جێنتیلۆنی کە لە شوێنی فیدریکا مۆگیرێنی بووە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، پێشتر پەرلەمانتار بوو، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، کە شەوی پێش ئەوەی ببێت وەزیر بڕیار بوو سەردانی هەولێر بکات.
ئەمڕۆش فیدریکا مۆگیرێنی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گەیشتە بەغدا و کاژێر ٠٨:٤٠ ئەمشەو گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
رووداو
