لەشەنگاڵ پێشمەرگە چەند قەناس بەدەستێكی داعش دەكوژێ
زەعیم عەلی رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش توانای بەرگرییان نەماوە، بۆ ئەوەی خۆیان لە هێرشی هێزی پێشمەرگەو بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بەدوور بگرن بە دەوری ئەو شوێنانەی لەدەستیان دایە، داعش ئاگرێكی زۆری كردۆتەوە.
راشیگەیاند، داعش توانای شەڕكردنی نەماوە، تەنیا لەرێگەی چەند قەناس بە دەستێكەوە تەقە لە هێزی پێشمەرگە دەكەن، لە دوو رۆژی رابردوو بەو هۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە بونە قوربانی.
ئاماژەیبەوەدا، هێزی پێشمەرگە پلانێكی دانا بۆ كوشتنی ئەو قەناس بە دەستانە، لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا ژمارەیەك قەناس بە دەستی داعش بە دەستی پێشمەرگەكان كوژراون.
