پێشمه‌رگه شوێنه ستراتیژییه‌كانى شنگالی كۆنترۆڵ كردووه
وه‌ك په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند شه‌ڕێكى قورس له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و تیرۆرسته به‌جێماوه‌كانى داعش ڕوویدا و نیوه‌ى شنگال له‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌دایه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به ئاڵاى كوردستانه‌وه و له‌سه‌روبه‌ندى جه‌ژنى رۆژووى كوردانى ئێزدى له ئازادكردنى ته‌واوى شنگال نزیكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند كه هه‌موو شوێنه ستراتیژییه‌كانى ناو شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه كۆنترۆڵكراون.
هه‌ر له‌باره‌ى ئازادكردنى شنگال له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤى عه‌مید ئاشتی كۆچه‌ر به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند پێشمه‌رگه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی سه‌ر به شنگالیشى رزگار، ئاشكراشى كرد كه له شنگال ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى داعشدا گرتوه .
دووپاتیشى كرده‌وه كه شنگال له بن ده‌ستی پێشمه‌رگه دایه چونكه سه‌رجه‌م شوێنه ستراتیژیه‌كان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه كۆنترۆڵ كراون .
عه‌مید ئاشتی كۆچه‌ر راشیگه‌یاند كه داعش ته‌نها یه‌ك رێگای بۆ سوریا ماوه و به‌م نزیكانه ئه‌م رێگایه‌ش كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین.
