حکومەت پشووەکانی سەری ساڵی راگەیاند

 حکومەت پشووەکانی سەری ساڵی راگەیاند
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەماڵپەڕی فەرمی حكومەتی راگەیاند : بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەكەینەوە كە رۆژی 2014/12/25 ، لەسەرجەم دامو دەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمیە.

بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی برایانی كریستیان لەكوردستان وعیراق وهەموو جیهان دەكەین، هیوای ساڵێكی پڕ لەئارامی وئاشتی وسەقامگیری بۆ هەموولایەك دەخوازین.

هەروەها راشیدەگەیەنین كە رۆژی 2015/1/1 لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی تازەوە دەبێتە پشووی فەرمی.

دزەیی راشیگەیاند : لەبارەی ئەو دامودەزگا وفەرمانگانەی سەر بەهەردوو وەزارەتی پەروەردە وخوێندنی باڵان، ئەوا خۆیان بەپێی بەرنامی خۆیان پشووەكانیان رێكدەخەن وهەر بەم پێیەشەوە جێبەجێ دەكرێت.
Top