سەرۆکی هەرێمی کوردستان: پێشمه‌رگه له 24 كاتژمێردا توانیان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا كه له چیای شنگال پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند: هەرکەس بیەوێت کوردستان داگیربکات پێشمەرگە دەرسی دادەدات.
بارزانی سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا توانیان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن و شكست به دووژمن بهێنن.
له درێژه‌ی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌یدا وتی: "هەڵوێستی هاوپەیمانان جێی سوپاس و پێزانینیە".
بارزانی وتیشی: "هەرکەس بیەوێت کوردستان داگیربکات پێشمەرگە دەرسی دادەدات، چونكه ئەوەی پێشمەرگە کردی بە هەموو پێوەرێک قارەمانێتییە".
بارزانی راشیگه‌یاند: ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ئارامه‌كان بوون، به‌پێی به‌رنامه هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
خه‌ندان
