بە سەدان لاشەی كوژراوانی داعش گەیشتۆتە موسڵ

بە سەدان لاشەی كوژراوانی داعش گەیشتۆتە موسڵ
دوای شكستێكی گەورە لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری شەنگاڵ و چەند ناوچەیەكی تر زانیاریەكان لە موسڵ ئاشكرای دەكەن بە سەدان لاشەی كوژراوانی داعش گەیشتۆتە پزیشكی دادوەری موسڵ.
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 180 تا نزیكەی 200 لاشەی تیرۆریستانی داعش گەیاندراوەتە پزیشكی دادوەری موسڵ.
هەروەها گوتی، بەشێك لەكوژراوەكان كەسانی بیانین و ژمارەیەك ئافرەتیش لەناو كوژراوان هەیە.
راشیگەیاند، زۆرینەی كوژراوەكان بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی هێزی هاوپەیمانان بووە.
Top