نووسینگه‌ی عه‌بادی: ئازادكردنی شنگال زه‌وینه‌ی له‌بار بۆ ئازادكردنی مووسڵ ده‌ڕه‌خسێنێت
(سه‌عد ئه‌لحه‌دیسی)گوته‌بێژی فەرمیی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی) بۆ ماڵپەڕی خه‌ندان دەڵێ: "هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی روونه، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه".
(سه‌عد ئه‌لحه‌دیسی) گوتی: "ئازادكردنی شنگال هه‌وڵه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی داهاتوودا زیاتر ده‌كات؛ هەروەها ئازادكردنی شنگال زه‌وینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌پێشیانه‌وه شاری مووسڵ ده‌كات، هه‌روه‌ك له سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله‌ش".
ئەو گوته‌بێژەی نووسینگه‌کەی (عه‌بادی) ئاماژەیشی دا "به‌ر له پرۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵ، هه‌مانگی له ئاستی باڵا و هاوكاریی هاوبه‌ش له‌نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی هۆزه‌كان و هێزی ئاسمانی و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت و، بەڵام هێشتا واده‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه دیاری نه‌كراوه".
ئه‌مڕۆ شەممە، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لەژێر سایەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی)، له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی داعش و ڕووبەری 2600کم چوارگۆشە لە خاکی کوردستانیان ئازاد کرد و لە دوانیوەڕۆیشەوە، پێشـمەرگە چووەتە نێو قەزای شنگال و ئازادکردنی تەواوەتی زۆر نزیکە.
