بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئەوروپا لەم هەفتەیەدا دێتە هەولیر
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی رادیۆ نێودەوڵەتیی فەرەنسا، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئەروپا، خاتوو "فەدریکا موگرینی"، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەلیم جبووریی سەرۆکی پەرلەمان و ئیبراهیم جەعفەری وەیزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە و رۆژی سێشەمەش دەێتە هەرێمی کوردستان و چاوی بە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
بە پێی هەواڵی رادیۆ نێودەوڵەتیی فەرەنسا، لە کاتێکدا هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێرشی بەربڵاویان کردە سەر تیرۆریستان، بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکیەتیی ئەوروپا رۆژی هەینی ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئەروپا، لەم سەردانەیدا داکۆکی لە سەر پشتگریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایتیی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکاتەوە.
