پێشمەرگە هێرشی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی رێگای رەبیعە - سنوونێ دەستپێکرد
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی رەبیعە رایگەیاند، مەبەست لە هێرشی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی رێگەی نێوان رەبیعە- سنوونێیە، کە نزیکەی 70 کیلۆمەتر دەبێت.
ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە گوتیشی، هەرچەندە هیچ شارۆچکەیەک یان شارەدێیەک ناکەوێتە سەر ئەم رێگەیە، بەڵام چەند گووند و دێهاتی بچووک هەن، کە کۆنتڕۆڵکردنەوەی لە رووی سەربازییەوە گرنگی خۆی هەیە.
رووداو
