مەنسوور بارزانی: تا بستبەبستی كوردستان لە داعش ڕزگار نەکەین، ئاسوودە نابین
كاتێك كە داعش نزیكەی دوو هەفتە بوو دەستی بەسەر بەنداوی مووسڵدا گرتبوو و، بەر لەوەی پێشمەرگە ئازادی بكات، تەواوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانیشی ورووژاند، ئەو بەنداوەی كە سەرچاوەی سەرەكیی وزە و ئاوە، نەك هەر بەتەنێ بۆ پارێزگای نەینەوا، بەڵكە سەرچاوەی گرینگە بۆ تەواوی عێراق؛ (ڕیما مەكتەبی) نێردراوی ئەلعەرەبییە وای گوت.
هەر لەبەر ئەوەیە كە لە پاش ئازادكردنی لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە، شەڕ لەو میحوەرە (بەنداوی مووسڵ و ئەبو حجێرە) نەبڕاوەتەوە، چونكە داعش لە ڕێی هێرشەكانییەوە بەردەوام هەوڵ دەدات دەستی بەسەردا بگرێتەوە، بەڵام هیچ جارێكیان سەركەوتوو نەبووە.
(مەنسوور بارزانی) دەڵێت، "ئەو زەحمەتییەی كە بەرەوڕوومان دەبێتەوە، بە هۆی ئەو چەكە پێشكەوتووەی حكوومەتی عێراق و ئەمەریكایە كە كەوتووەتە دەست داعشەوە، كە سوپای عێراق ڕادەستی داعشی كرد، هەروەها گرفتێكی دی چەكەكانی سووریایشە كە ڕێكخراوی داعش دەستی بەسەردا گرتووە."
هەر پێوەست بەم پرسە(مەنسوور بارزانی) دەڵێ، "ئەوان چەكی پێشكەوتوویان پێیە، بەڵام ئێمەی پێشمەرگە بە داخەوە نیمانە و حكوومەتی عێراقیش نامانداتێ."
(مەنسوور بارزانی) كە فەرماندەی گەرمترین میحوەری جەنگی دژ بە داعشە كە بەنداوی مووسڵ و ئەبو حجێرەیە، بۆ ئەلعەرەبییە حەدەس باس لەو تەكتیكە تیرۆریستانەیەی داعش دەكات كە، هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پێشمەرگە پێ ئەنجام دەدەن و ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراویش لە هەمان كاتدا دەتەقێننەوە، جەختیشی كردەوە "ئەمە تەنیا نموونەیەكی سەختییەكانی ئەو جەنگەیە."
بەنداوی مووسڵ 12ملیار مەتر سێجا ئاو لەخۆ دەگرێ، هەر گرفتێك و داڕووخانێكیشی، مووسڵ و دەوروبەری ژێرئاو دەكەون و كارەساتی مرۆیی لێ دەكەوێتەوە.
ئەمە ئەو بایەخەیە بە لای داعشەوە كە هانی دەدات بیگرێتەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ هەر هێرشێك كە بكرێتە سەری. ناوچەكە پێكدادانی پچڕپچڕ بەخۆوە دەبینێ.
