سەرۆكوەزیرانی كوردستان بڕیارێكی بۆ فەرمانگە حكوومییەكان دەرچوواند
سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) كە لە 15-ی 12-ی 2014 فەرمانێكی پێوەست بە رێكخستنی شێوازی نووسراوەكانی حكوومەت درەچوواندووە، كە كۆپییەكی فەرمانەكەی سەرۆكی حكوومەت دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە و تێیدا چەند بڕیارێكی لە بواری تەكنەلۆژیا و شێوەی نووسینی نووسراوەكانی حكوومەت دەركردووە لەوانە لە فەرمانەكەدا هاتووە، "بەكارهێنانی فۆنت و كیبۆردی غەیرە یونیكۆد قەدەخەكراو دەبێت و دامودەستگاكانی حكوومەت بۆ نووسین تەنیا كەڵك لەو فۆنتانە وەربگرن كە لەسەر بنەمای ستانداری یونیكۆرد چاپ كراون".
لە بڕیارەكەدا ئەوەیش خراوەتە روو كە، هەموو فۆنتەكانی دیكەی وەكو عەلی فۆنت، زانست، دیلان و ئەوانی دیكە كە ماوەیەكی درێژە كاریان پێ دەكرێت، چیی دیكە كاریان پێ ناكرێت.
هەر لەو بڕیارەی ( نێچیرڤان بارزانی)-دا ئاماژە بەوەیش دراوە، دوای كۆبوونەوەی چڕوپڕ لە نێوان ئەكادیمیای كوردی و فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری، ئەو فەرمانەیان دەركردووە و هەموو لایەك لەسەر ستاندارێك بۆ پیت و هێماكانی زمانی كوردی ڕێك كەوتوون.
