پێشمەرگە دوو گوندی دیكە كۆنتڕۆلدەكاتەوە
سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، كە دوای كۆنتڕۆلكردنی گوندەكانی كافڕا، بیر حلو، مامیل حلو، بیركێ، هەردوو گوندی عەبد بیلال و گردشۆر كۆنتڕۆڵكران.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، پێشمەرگە بە خێرایی لە پێشڕەویدایە و داعش توانای بەرگرییان زۆر لاواز بووە.
سەرچاوەكەی پێشمەرگە گوتیشی، پێشڕەوی پێشمەرگە گەیشتە چوارڕیانی حەردان و لەگەڵ پێشمەرگەكانی چیای شنگال یەكترییان گرتووەتەوە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش لە سنووری زوممار بەرەو شنگال دەستیپێكردووە و تاوەکو ئێستا چەندین گوندی كۆنتڕۆلكردووە.
رووداو
