پێشمەرگە بەرەو شنگال لە پێشڕەویدایە
سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگە رايگەیاند، كە لە میحوەری زوممارەوە بە ئاراستەی شنگال پێشمەرگە بە خێرایی لە پێشڕەویدایە و تاوەکو ئێستا ئەو گوندانەی كۆنترۆلكردوون: كافڕا، بیر حلو، مامیل حلو، بیركێ و چەندین گوندی دیكە.
ئەم هێرشەی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە، دوای هێرشی رۆژی چوارشەممە 17ـی کانونـی یەکەمی 2014 هێزی پێشمەرگە لە باشووری زووممار دێت، كە هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لەم میحوەرەدا ئەنجامدا و توانییان گوندەكانی فەقیرۆك، گرگامێش، كۆبانكێ، حوگنە، كارێز، قەسەریج و هەردوو بەرشۆری گەورە و بچووك كۆنتڕۆلبكەنەوە.
رووداو
