بەپەلە... هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش لە دەورووبەری زوممار دەستی پێ كرد

بەپەلە... هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش لە دەورووبەری زوممار دەستی پێ كرد
كەمێك پێش ئێستا لەنزیك چیای شنگال و دەورووبەری ناحیەی زوممارهێرشی پێشمەرگە بۆ سەر بنكەكانی داعش دەستی پێ كرد .

سەربەست لەزگین بەرپرسی لقی 8 پارتی لەبەرەكانی شەڕ بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند : كەمێك پێش ئێستا لەنزیك چیای شنگال و دەورووبەری ناحیەی زوممارهێرشی پێشمەرگە بۆ سەر بنكەكانی داعش دەستی پێ كرد و لەدواین گوندی كورد نیشینەوە كە گوندی (گول محەمەد)ە، پێشمەرگە لەپێشرەوی دایە و تیرۆریستان لە ورەیان نەماوە لە پاشەكشەدان.

لەزگین گوتیشی : لەگەڵ دەست پێ كردنی هێرشی پێشمەرگە فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بەچڕی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش بۆردومان دەكەن.
Top