ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لەبۆمبی چێنراو پاك دەكرێنەوە

ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لەبۆمبی چێنراو پاك دەكرێنەوە
سەرچاوەیەك رایگەیاند ئەو ناوچانەی دوێنێ لەدەستی داعش ئازاد كرانەوە پاكسازی بۆ كراوە و لەبۆمب پاك كراوەتەوە و هێزی پێشمەرگە سەنگەریان داناوە.

عەمید هەكار ئامێدی فەرماندەی لەشكری تایبەتی دوو بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند : ئەو شوێنانەی دوێنێ پێشمەرگە كۆنتڕۆڵیكردون پاكسازی بۆ كراوە لەبۆمب پاك كراوەتەوە و سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەوێ نیشتە جێ كراون و ئەمڕۆش پێشمەرگە هیچ جوڵەیەك نەكردووە، هێرشەكان وەستاون.

ئامێدی گوتیشی : ئەم بەیانیە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعشیان بۆردومان كردووە و زەرەرو زیانی زۆری بە داعش گەیاندووە.
Top