لاشەی دەیان داعش دەكەوێتە دەست هێزی پێشمەرگە
شەوكەت مزوری رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 6 كوڵانی تر لەدەست تیرۆریستانی داعش دەهێندراوە، رۆژانە هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان پێشڕەوی دەكەن و داعشیش لەپاشەكشێ دایە.
راشیگەیاند، لە دوو رۆژدا لاشەی 11 تیرۆریستی داعش كەوتۆتە دەست هێزی پێشمەرگە، بە سیمایان بەشێك لەلاشەكان بیانین و غەیرە عەرەبن.
