نێچیرڤان بارزانی: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا كار ناكاتە سەر پێوەندیمان لەگەڵ توركیا و ئێران

نێچیرڤان بارزانی: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا كار ناكاتە سەر پێوەندیمان لەگەڵ توركیا و ئێران
كەناڵی ئاسمانیی Ndtv بڵاوی كردووەتەوە كە ئەمڕۆ لە كۆنفڕانسی نەوت و گازی هەرێم لە بەریتانیا، شاندی بەشداربووی كوردی بەیاننامەیەكیان بە ناوی سەرۆكوەزیرانی كوردستان، (بۆ ئامادەبووانی كۆنفڕانسەكە راگەیاندووە كە، (نێچیرڤان بارزانی) لە بەیاننامەكەدا دەڵێت، رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كار لە پێوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ توركیا و ئێران ناكات.

ئەمڕۆ چوارەم رۆژی كۆنفڕانسی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا بەڕێوە دەچێت و، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێم (ئاشتی هەورامی) لەو كۆنفڕانسەدا بەشداریی كردووە.

بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی ئاسمانیی Ndtv، لە كۆنفڕانسەكەدا بە ناوی سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بەیاننامەیەك خوێندراوەتەوە و تێیدا ئاماژە دراوە كە، (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاندووە پێوەندیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بەهێز دەكەن.

كەناڵەكە نووسیویەتی كە، لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە (نێچیرڤان بارزانی) پێوەست بە رێككەوتنی ئەو دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا راگەیاندووە، رێككەوتنەكە كار ناكاتە سەر پێوەندیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و ئێران و جەختیشی لە بەردەوامیی پێوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا كردووەتەوە.

لە كۆنفڕانسەكەدا وەزیری سامانانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (ئاشتی هەوارمی)، رایگەیاندووە كە، هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابوورییی هەرێمی كوردستان دەدەن و ئاشكرایشی كردووە كە، لە كۆتایی چوارمانگی یەكەمی ساڵی داهاتوودا هەرێمی كوردستان دەتوانێت 500 هەزار بەرمیلی نەوت رۆژانە هەناردەی دەرەوە بكات.
Top