مه‌هه‌په: بارزانی ده‌وڵه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت
سه‌میح یاڵچن جێگری سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست (MHP) كه پارتێكی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له‌مه‌ودوا توركیا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا نییه و ئیدی كورد جێگه‌ی توركیای بۆ ئه‌مه‌ریكا گرتووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: ئێستا كورد نزیكترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه، ئاشكراشیده‌كات، بارزانی كار ده‌كات بــــۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان تا بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بدات.
له دیمانه‌یه‌كدا بۆ به‌شی توركی سایتی (جه‌زیره)، سه‌میح یاڵچن وتوشیه‌تی: "ئه‌گه‌ر قۆناغی چاره‌سه‌ری له توركیادا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات، بێگومان توركیا دووچاری دابه‌شبوونێكی گه‌وره ده‌بێت و زیانێكی زۆری پێ ده‌گات".
یاڵچین ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات، كه سیاسه‌ته خراپه‌كانی توركیا به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا وای كردووه هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته زلهێزه سست ببێت و له بری توركیا ئێستا كورده‌كانی عیراق هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكان و بوونی نه‌وتێكی زۆریش له‌و ناوچه‌یه وای كردووه ئه‌مه‌ریكا گرنگی به جوگرافیاكه‌ی بدات.
یاڵچین پێشیوایه، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان یه‌ك بگرێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان بدات.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "بارزانی ده‌یه‌وێت چوار پارچه‌ی كوردستان یه‌ك بگرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌شیان هه‌نگاوی زۆری هاوێشتوه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به‌یاسایی ده‌كات، بۆ نموونه به‌شێوه‌یه‌كی یاساییانه هێزی نارد بۆ كۆبانێ و هاوكاری كورده‌كانی ئه‌وێی كرد، ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه ئه‌و مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی كۆبانێ نییه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێت له شوێنێكدا كورده‌كانی پارچه‌كانی دیكه یه‌ك بگرنه‌وه".
به‌وته‌ی یاڵچین، هه‌ر هه‌وڵی بارزانی بوو وای كردووه ئه‌مه‌ریكا به به‌هانه‌ی كۆبانێ چه‌ك بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان بنێردرێت.
سه‌میح یاڵچن جێگری پارتی MHP ده‌شڵێت: كه له‌ڕێگه‌ی كۆبانێ و قۆناغی چاره‌سه‌رییه‌وه بارزانی ده‌یه‌وێت كوردستانی گه‌وره یه‌ك بگرێته‌وه.
