سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌

سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17 كانوونی یه‌كه‌می 2014، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری زوممار پێشره‌ویانكرد، توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شه‌ش گوند له‌ ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن 22ی ته‌رمیشیان كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌.

له‌ زومماره‌وه‌، پله‌دارێكی سه‌ربازی تایبه‌ت رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان شه‌ش گوند له‌ ژێرده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن و ئازاد بكه‌ن".

ئه‌و پله‌داره‌ سه‌ربازیه‌، ئه‌وشی خسته‌ڕوو: "له‌ سه‌رتای هێزشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر باره‌گاو مۆڵگه‌كانیان هه‌ندێك ته‌قه‌ی بچوك وه‌ك به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو بێده‌نگكران".

ئاماژه‌ به‌وه‌شیكرد: "هێزشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كوندی (كۆپانكێ و كارێز و عوێنات و گرگامێش و به‌شیرێ و قه‌سه‌ریجێ) له‌ ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێان و ئازاد كران و رێگای سه‌ره‌كی له‌ موسڵه‌وه‌ بۆ ره‌بیعه‌ و زوممار ئێستا له‌ ژێر كونترۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه‌".

ئه‌و پله‌داره‌ سه‌ربازیه‌، وتیشی: "له‌ گوندی عوێنات كاروانێكی ئۆتۆمبێڵه‌كانی داعش بۆنه‌ته‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا و 16 ئۆتۆمبێل تێكشكێنران و سوتێنران، به‌داخه‌وه‌ سێ شه‌هیدمان هه‌یه‌ و پێنج برینداریشمان لێكه‌وتووته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌، وتی: "له‌ گوندی كارێز چوار ته‌رمی چه‌كدارانی داعش كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ و له‌ گوندی قه‌سه‌ریجێش 18 ته‌رمیان به‌جێماون و له‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان و له‌گه‌ڵ هه‌مه‌رێك و پێنج بی كه‌یسی و دووهاوه‌نی سه‌دوو بیست، پێشبینی زیانی گه‌وره‌تریش هه‌یه‌".









خه‌ندان
Top